دیانا 8(فوئادقامووسی)
دیانا 8
دیانا بۆنی مێشكی كۆن
شه‌ماڵی وڵاتی له ته‌م داپۆشراوه
وڕ و كاسیان كردوین
نه‌خۆشه سه‌ر لێ شێواوه‌كان
***
چ بكه‌ین!؟
هه‌ر كاتژمێرێ كه ده‌ستی له‌رزۆكم ده‌گوشێ و
ده‌ڵێ به هیوای دیسان دیتنه‌وه‌ت
پتر له پێش‌و
هه‌ست ده‌كه‌م، به نوتكی شار
توند توند ده‌ستی داوه‌ته گه‌روم و ده‌یگوشێ
بۆنێكی دزێو
دڵی ئه‌سری گلێنه‌م، بۆ دایكی ته‌وار
نه‌ست و خوستی هه‌یه
ئه‌گینا ده‌مێ ساڵه
شه‌یدام لێ تۆراوه
دیانا، ده‌ستم بگره!
له‌شم له‌رزۆكه و ئۆقره‌ی لێ بڕاوه
مۆسیقای سه‌ر له‌سه‌ر رانی
هه‌ستم ده‌بزوێنێ و ده‌مه‌وێ بنوم
به‌ڵام قاره‌مان بوو به ئه‌نیازی مه‌ته‌رێز و
لێوی ئه‌ردی خوێناوی راموسی!
منیش ئه‌وینداری وام ده‌وێ!
دیانا، ئێمه ئاگری وڵاتی گۆرانی و هه‌ورازین
خاوه‌ن چیا
هه‌موو چیا مڵكی ئێمه‌یه
گه‌ر ببێ ده‌ڕۆمه‌وه و شێتانه ...
شێتانه گۆرانی ژیان ده‌خوێنمه‌وه
پڕ به دڵ، ئاوێته‌ی مێشكی له‌بار ده‌بم و
هه‌ڵیده‌مژم
دیانا
بۆ كوێ بڕۆین؟؟
كام بسته زه‌وی ئه‌وینی تێدایه و
مرۆی تێدا ده‌بینی!؟
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 15:7 توسط : ئه ندامانی سوما

