تبليغاتX
فیرگه ی زمانی کوردی سوما
فیرگه ی زمانی کوردی سوما
ئه م ماله په ره بو چوونه سه ره وه ی به شی زانستی ولاته که مانه
چهارشنبه یازدهم مهر 1386
كه س نه ڵێ پینۆكیۆدارینه بوو(نه شمیل خه یات)

« كه س نه ڵێ پینۆكیۆدارینه بوو»

به ناوی خودای ئه وین وئازادی

‌«بووكه شووشه ت بۆده كڕم ،ملوانكه وجلی جوان،تۆكچۆڵه ی جوانی دایه وبابه ی.تۆبووكه جوانه كه ی دوارۆژی ،له گه ل ئاواته جوانه كان زه ماوه ندت بۆده كه م . له گه ڵ ئه ستێران ومانگ وپه یمان ئه به ستم كه  زه ماوه ندی كچۆڵه م له ئاسمانی بێ بن بێت . بابه ماچت ده كاودات ده نێ ،دایه هه ڵه ت ده گرێ ،به سیه ئه ونده لووسی مه كه دوارۆژ چۆن به رگه ی دووریه كه ی بگرین؟...»

ئه مانه هه مووی وه ك هه وری به گۆڕزۆرزووتێپه ڕده بێ وتۆش نازانی كه هه مووی درۆیه. كاتێ گه وره ده بی وته ماشای دواوه ت ده كه ی هه مووداری درۆیه وچه قاوه بۆتۆ(كچۆڵه ی داماو)ده ڵێی قه ی ناكاتازه ته ماشابكه م ونه كه م هیچ ناگۆڕدرێت. ده ڵێی ته ماشای داهاتووی جوان ده كه م چۆنكه دایه وبابه به ڵێنیان داوه بم به ن بۆئاسمانی بێ بن.

كچۆڵه ی داماو ته ماشای داهاتووده كا ، ته ماشای سبه ینێ ده كاته ونی درۆیان بۆ هه ڵبه ستووه.جاكچۆڵه ی جوانم تۆله م رۆوه ده ست به كاربه درۆكانی درۆكانی دایه وبابه به هه ڵخه زووته واوی كه . به ئیلمه ئیلمه ی درۆفێری ژیانت ده كه م ودوارۆژتۆش ده كه م به دایكێكی درۆزن وبێ مافی كوێر.

ئه رێ كچانی نیشتمانی هه زاران ره جم لێ كراوئاوایه ژیانی من وتۆوكچه دراوسێ وهه مووبووكه كانی ئاسمانی بێ بن .جا دایه گیان ،بابه گیان ئه وه بووبه ڵێنی راست وبێ فشه ت؟... ئاخ خۆزگه نه م ده زانی هه مووئه وینتان درۆیه . خۆزگه دڵم لێتان نه ده ڕه نجا.

دایه گیان،بابه گیان من هاتم بۆژیان نه ك بۆنه مان.ئه وه تاله بیرم دێ ئێژن ئاوابكه؟نه كه ی؟نه چی؟نه خۆی؟نه ڕۆی؟چۆنكه خه ڵك ئاوائه ڵێ...!

ئه ی من هیچ نه ڵێم؟ئه ی من لاڵم؟ئه ی من...! ئه مه بووئاسمانی بێ بنت كه ئه ستێران ومانگت ده عوه ت ده كرد بۆشاییم؟ یان خزمانی بێ عه قڵ ودرۆزنت ده عوه ت كرد؟ئاخ ئاخ خۆزگه نه ده ڕه نجا دڵم لێتان .ته ونی درۆشم ته واو كردن به س نیه؟ ها به س نیه؟ لێم گه ڕێن باخۆم بم خۆم .

باهه مووكچانی گه ل سه رمان هه ڵێنین وئاسمانێ كه چاویشمان پێی نه كه وت ووه عده ی زه ماوه ندیان پێ داین ببینین . دایه گیان مه گه رتۆش كچۆڵه ی بابت نه بووی؟ ئه ی بۆچی به نه زانی من وکچانی تر خۆشن،بۆچی؟بۆچی؟به گیانتان قه سه م به سیه نه زانی، به سیه نه فامی ،به سیه بێ مه رامی، بێڵن باسبه ی نارین وابه من نه ڵێ به سیه، باسبه ی گه رپرسی دایه گیان فاشیزم چیه؟نه ڵێم راوه سته با بابه بێته وه . دڵنیابن ئیترمن نایه ڵم چاوانم بگری،ئیترنایه ڵم ته ونه درۆكه ی كه م بۆ هه ڵخه ن، به گیانتان قه سه م . تكایه لێمان گه ڕێن باسبه ی کچۆڵه ی سه ربه ست بنێرینه كۆمه ڵگای بێ درۆوپڕله ئازادی . بائاواته كانمان نه كه ونه ژێر پێی ره ژه ی درۆ. تۆمه رگی منت ناوێ به ڵام ده ت هه وێ دایكێكی نه زان وبێ بیردرووست كه ی وپێشی دڵگیرنابی چۆنكه قه ت منت له بیر نیه هه ربۆ خۆتت له بیره . ئاخ نازانین وهه ستیشی ناكه ین. تابۆهێشتاتابلووقه ی وڵاتمانی داوه . ئاخ بیری جوان وئاواته كانمان ئیتر هێزی هه ستانه وه یان نیه . تۆبه هیوای له دنیایه كی كه به هه شتی به رینت خه ڵات كه ن ها... ده ت هه وێ ... ئه رێ ئه گه رنه ت ویستبا ئه سته م بووبه دیلی من رازی بی ،چۆن ده زانی من بزانم، نه زانم قه ت نات به خشم ئه ی به هه شتی دووزه خیانه(دایكان وباوكانی گه ل) .دایه گیان،بابه گیان من ئیترلاوێنی نه زان وهێڕنیم. من كچه بچكۆ له كه ی ده تان خه ڵه تان نیم . من كچی كاره ساتم ،من شكێنه ری په یكه ری تابۆم ، من كچی وڵاتی هه زاران ره جم لێ كراوم ،من كڵپه ی ئاگرێكی نوێم نانیشمه وه ،نانیشمه وه تاهه مووداره كانتان وته ونه كانتان نه بسووتێنم ، گه رسووتاندم وخۆشم سووتام ئێوه خۆش، لاوانی به جێ ماوخۆش به ڵام دڵنیام كه ئیتر ناتوانن داری درۆبچه قێنن وته ونی درۆهه ڵخه ن . جائه وكات ده چمه ئاسمانی به ڵێن پێ دراو،به هه وران ده ڵێم ،بۆیان ده گێڕمه وه به سه رهاتم ئه وجار ئه وانیش ده یده نه پڕمه ی گریان وبارانی فرمێسكی هه وران به سه ركچانی گه ل وكوڕانی گه ل ده بارێنن . جائه وساله گه ڵ ئه ستێران ومانگ ده یكه ینه سه ما.

له وه ختی گیانداندادوایین رسته م به گیانی بێ تینم پێشكه ش ده كه م:

«پینۆكیۆكان كاتێكی خۆش»

 

                                                   نه شمیل خه یا ت /سه قز

 


دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 15:9 توسط : ئه ندامانی سوما