وتووێژ لهگهڵ بهرپرسی فێرگهی زمانی كوردی سۆمای سهقزمامۆستا' ئیبراهیم ئیسماعیل پوور '
پرسیار : ئێوه وه كوو ناوه ند ێك كه كار بۆ زمانی كوردی ده كه ن له م سه ر ده مه دا زمانی كوردی چۆن هه ڵده سه نگێنن ؟
وڵام : زمان سیستمێكی پێوه ندی تایبه تی مرۆڤه ، كه به شێوه گه لێكی جۆراو جۆر پێناسه كراوه . زمان ناسی زانستێكه كه زمان وه كوو نیزامێكی سه ر به خۆ ده بینێ و له سه ده ی نۆزده هه مدا پێشكه وتنێكی زۆری به خۆیه وه دیتووه . مرۆڤ ناسه كان پێناسه كردنی زمان به جۆرێك له پێشكه وتنی مرۆڤ ئه زانن . ئه م ره وتی پێناسه كردنه،كاتی زیندوو بوونه وه ی بیری نه ته وایه تی و وه گه ڕ كه وتنه وه ی دووباره ی ئه م باسه به شێوه یه كی زانستی پاش ته واو بوونی دوو شه ڕی جیهانی له ناوچه ی ئیمه دا ها تۆ ته ئاراوه .گه لانی رۆژ هه ڵاتی ناوه راست پاش به ش به ش بوون و درووست بوونی ده وڵه ته نه ته وه ییه كان كه وتنه بیری زمانه وه . هه ركام به پێی ده سه ڵات و توانا و راده ی رۆشنبیری خۆیان بۆساغكرد نه وه ی زمانه كه یان هه وڵیان دا.نه ته وه كانی خاوه ن قه واره ی سیاسی ، به یارمه تی گه رم و گوڕی ده وڵه تی خۆیان پاراستنی زمانه كه یان وه ئه ستۆ گرت . زمانێكی رێكوپێك و كه م كێشه و زیندوویان بۆ خۆیان ساغكرده وه .سه ره رای ئه مانه باسی جێی سه رنج ئه وه یه كه هێشتا به و حاڵه شه وه له به ر ده م هه ڕه شه و توانه وه دان .به م پێیه نه ته وه كانی بێ به ش له قه واره ی سیاسی و ده سه ڵات ئه شێ له به ر ده م چ هه ڕه شه یه كی ترسناك دا بن .
زمانی كوردیش به هۆی نه بوونی قه واره یه كی سیاسی و سنووری تایبه ت و – سه ره ڕای ده نگۆی كۆتایی جۆگرافیا – جۆگرافیایه كی تایبه تی به فه زایه كی فیكری و ئایینی و سیاسی و نه ته وه ییه وه ، له گه ڵ ئاڵۆزی و كێشه گه لێكی تایبه تدا رووبه رووه . زاڵبوون وسه ردار بوونی كلتووروزمانی خاوه ن قه واره ی سیاسی زاڵ به سه رزمانی كوردیدا ، یه كێ له هۆ یه به ر چاوه كانی لاواز بوونی ئه م زمانه له باری مێژوویی و رابردوووه وه یه . له لایه كی تریشه وه زمانی كوردی وه كوو زمانێكی زیندووو به هێزكاری بۆ نه كراوه و به خاوی ماوه ته وه . كه وابوو زمان و كولتوورێكی له م چه شنه ناتوانێ شێوه یه كی به ر چاو و هه ر وه ها بنه مایه كی رۆحی و فیكری و كه سایه تیه كی به هێز بۆ نه ته وه كه ی بخوڵقێنێ .
هه ر بۆ یه ئه ندامانی ئه م كۆ مه ڵگایه به م پێناسه وه كه له زمان هه یانه رهنگه زۆر به باشی و به شێوه یهكی زانستی و پسپۆڕانه كاری بۆ نهكهن .به م هۆ یه ئه شێ به شێوه یه كی زانستی و ئاكاده میك كاری جیدی بۆ بكرێ تا له م لاشه وه بۆ شاییه كانی پڕ بكرێته وه وئه ندامانی كۆمه ڵگای كورده واریش ئه وسا له سۆ نگه ی زمانه كه یا نه وه هه ست به كه سا یه تی و گه وره یی بكه ن . ئهم هه ست به كه سایهتی كردنه ده بێته هۆ كه ئیمه ش وه كوو هه موو نه ته وه كانی تر له شارستانیه تی جیهاندا به شدار ببین و خۆمان به خاوه نی كولتوورێكی ره سه ن و به هێز بزانین. له په نا ئه وه شدا به متمانه وه له هه ڕه شه كانی بپارێزین .
هه ر بۆ یه ره نگه یه كه م هه نگاو بۆ ده رباز كردنی زمانی كوردی له ئاسته نگه كان ناسینی كێشه كان بێت . زمانی كوردی خاوه نی چه ند زاراوه ی ده وڵه مه نده .ره نگه هه موو كوردان نه توانن له زاراوه سه ره كیه كان به قه د یه ك تێبگه ن .له به ر ئه وه ی ئه م زاراوانه زۆر له گه ڵ به كدا جیاوازن ، تا راده یه ك كه هێندێ له خاوه ن راكان پێیان وایه كه ئه م زاراوانه هه ر كامیان بۆ خۆیان زمانێكی سه ر به خۆن و به ته واوی له یه ك جیان و سیاسه ت ده خوازێ به یه ك زمان و یه ك ریشه یان بزانین . جیاوازی نێوان زاراوه ی كرمانجی باكوور وباشوور له رووی سامانی وشه و گڕاماتیكه وه جیاوازییه كی گه وره یه.ئه م دوو زاراوه سه ره كییه هه ر كام به ئه لفوبێی جیاواز ده نووسرێن و هه ر كامیان كه وتوونه بن كارتێكردنی زمانی سه ر ده سته وه ( نه ته وه ی سه رده ست ) . به ڵام سیاسه تی ناوچه كه و حه زی گشتی ئه مه ده خوازێت كه جیاوازی یه كان كه م بكرێنه وه . له لایه كی تریشه وه نووسین به لاتین و رێنووسی عه ره بی درووست بوونی جیاوازیه كان زیاتر په ره پێ ئه دا . سه ره رای هه موو ئه م شتانه زمانی كوردی زمانێكی ده وڵه مه نده و ده توانێ یه كێك له زمانه زیندووه كانی گه ردوون بێت . ده بێ هیواداربین كه پاش درووستبوونی كۆرێكی زانیاری پسپۆڕ و خاوه ن ده سه ڵات ، قه وار ه ی سیاسی كوردیش بتوانێ زمانی كوردی بێ كێشه و گرفت بكات .
پرسیار : ئیوه وه كوو فێرگه ی سۆما به سه رنجدان به و كێشه و شێوه زمان ناسییه كه ئیستا له ئارادایه چ كارێك بۆ زمانی كوردی ده كه ن ؟
وڵام : فێرگه ی زمانی كوردی سۆما لقێكه له كۆمه ڵه ی فه رهه نگی سۆمای مه هاباد ، كه ساڵی( 1379) به ده ستی برای دڵسۆز كاك ره حیم سوڵتانی دامه زراوه . ئه و ناوه نده له زۆربه ی شاره كانی كوردستان لقی هه یه . ناوه ندی سۆمای سه قز له ساڵی (1383)ه وه ده ستی به كار كردووه و تا ئێستا كۆ مه ڵێك لاوی خوێنده وار و دڵسۆز له بواری فه رهه نگ و زمانی كوردیدا په ر وه ر ده كردووه . ئه م فێرگه یه له چوار قۆناغی رێنووس ورێزمان ولاتین وخوێندنه وه ی ده قه باڵاكانداكار بۆزمانی كوردی ده كات . فێرگه ی سۆما بۆئه وه ی توانیبێتی زاراوه سه ره كیه كانی كوردی له یه ك نزیك بكاته وه له دووشێوه رێنووسی عه ره بی ولاتین كه ڵك وه رده گرێ وهه ردووشێوه كه فێری خوێندكاران ده كات. دیاره ته نیا فێركردنی دووشێوه رێنووسه كه نابێته هۆی نزیك كردنه وه ی دووزاراوه سه ره كی یه كه.
هه ربۆیه ویستوومانه له راده ی تواناماندا ده قه كان به هه ردوو شێوه هه ڵبژێرن وبه تایبه ت له كتێبی قۆناغی لاتیندا ئه م شته وه به رچاو گیراوه .جیا له مانه ش فێرگه ی سۆمای سه قز به شانازی یه وه توانیویه تی تاقمێك لاوی شاعیرونووسه ر په روه رده بكات كه له حه فته نامه ومانگنامه و ماڵپه ڕه كاندا بابه ت بڵاو ده كه نه وه.
پرسیار:بۆداهاتووی ئه م ناوه نده چ به رنامه یه كتان هه یه ؟
وڵام : سۆماناوه ندێكی خه ڵكی یه وبه پێی گۆڕانكاری یه كان گۆڕانی به سه ر دێت. له بیری ئه وه داین كه بتوانین كتێبه كانی هه رچوار قۆناغه كه له گه ڵ زمانناسی وزانستی ئه مڕۆیی ئه م چه مكه زیاتر لێك نزیك بكه ینه وه و به تایبه ت بۆ قۆناغی ده قه باڵاكانی زمانی كوردی كتێبێك ئاماده بكه ین كه وێژه ی هه موو ناوچه كانی كوردستان له خۆی بگرێ .بۆ ئه م مه به سته ش له گه ڵ چه ند زانا و دڵسۆزی ئه م بواره بڕیارمان داوه به ئه نجامی بگه یێنین.ده قه باڵاكانی كوردی ئه شێ شێعر ورۆمان و سه فه رنامه و باسی زانستی و به گشتی هه مووبا به ته كا نی نووسینی كوردی بگرێته خۆی . ئه مه ش كاری ساده وزووبه
ده سته وه ده ر نیه ، به ڵكووكاربۆكردنێكی ئێجگارزۆری گه ره كه.
پرسیار: ناوه ندی سۆمای سه قزله گه ڵ چ گیروگرفتێكدارووبه ڕوویه؟
وڵام : گرفتی سه ره كی ئه م ناوه نده نه بوونی جێو مه كانی تایبه ته .ئه م ناوه نده له پێش هه مووشتێكدا جێگایێكی سه ربه خۆو تایبه تی گه ره كه، كه كرێی مانگانه و جێگای ناسه ربه خۆوناستانداردكۆڵه ی كوتاوین.به داخه وه كاری فه رهه نگی ودانانی كلاسی كوردی ته نانه ت ئه وه نده داهاته شی نیه كه بتوانێ كرێی مانگانه ی خۆی ده ربێنێته وه . هه ربۆیه تا ئێستا دابینكردنی خه رجی سۆما له سه رشانی خۆمان بووه و بۆ راپه ڕاندنی كاره كا نیش چه ند لاوی دڵسۆز و خوێنگه رم
ئه ویندارانه به سه خاوه ته وه كاری بۆ ده كه ن. لێره دا جێی خۆیه تی كه وه كوو گله یی روو بكه مه نووسه ران وشاعیران ودڵسۆزانی زمانی كوردی شاره كه م كه به داخه وه بێجگه له چه ندهاورێ و نووسه ری هێژا، كه س سه ردانی نه كردوین وده ركه ی لێ نه كردووینه ته وه به پێویستی ده زانم سپاس وپێزانینی خۆمان بۆ ئه ودڵسۆزانه بنێرین كه ئاوڕیان له كتێبخانه ساواكه مان داوه ته وه وكۆمه ڵێك كتێب وگۆڤاری باشیان بۆ ناردووین.
زۆر سپاس بۆ ئهوهی كه لهم وتو ویژهدا بهشداریت كرد .
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 10:13 توسط : ئه ندامانی سوما
