یکشنبه بیست و یکم تیر 1388
شێعر
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 1:6 توسط : ئه ندامانی سوما
شێعر
«سه فه ر»
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
وردیله كانم
له كۆڵانی هه ورێكی
كفن سووری ئێوارێوه
به ناخی مناڵیتانا
لۆژه لۆژ شۆڕده بمه وه و
له مێحرابی خه ونێكی ئه رغه وانیدا
سوجده ده به م بۆ چاوی پڕ له هه تاوتان
كه پێڵووتان
به ده م شنه ی شه وبای شینه وه نا سه ر یه ك
بۆ یه خه ی پڕ له گوڵزاری ئه وینتان
ده بمه شه وڕن
كۆشێ ئه ستێره ی زه رد و سووری ماچ
متفه رك به په نجه ی خوای مناڵیتان
ده كه مه ده سته ملانی
خه وی سووك و
بزه ی خه ونی كاڵی بێ گزه تان
ئای چ شیرینه
كاتێ به ده م هه ناسه ی
پڕ له خودای عه شقتانه وه
له داوێنی عه ده مێكی
هه ڵواسراو به هه ناسه ی نیشتمانه وه
ده نووم
ده نووم
ده نووم
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 1:6 توسط : ئه ندامانی سوما
