یاساغ بوونی هاوڕێیه تی و ئاكامه كانی(ئه سرین خه یات)
یاساغ بوونی هاوڕێیه تی و ئاكامه كانی: 
له م لاشه وه كچه ده خه نه دونیایه كی پڕ له به دبه ختی و چه وساوه یی و گوێ رایه ڵی و ژێر ده سته بوونی پیاو (چ باوك و برابێ و چ پیاوێكی تر) و هه تا گوێ رایه ڵ تر بێ و بێ زمان تربێ زیاتریان به دڵه و زۆرتر په سنده. ئه م دوو دونیایه ئه ونده له یه ك دورن ته نانه ت ئاسمانه كه شیان یه كێك نیه.هه ر دوولا به م شێوه په روه رده ده بن و زیاتر دێنه ناوكۆمه ڵگاو به ته مه نێك ده گه ن كه هه ست ده كه ن پێویستیان به هاوڕێ هه یه ئه ویش له ره گه زی به رانبه ری خۆیان و بۆ دابین كردنی ئه م پێویستیه دێن هاوڕێ هه ڵده بژێرن به ڵام چ هاوڕێ گرتنێك !؟ نه مرۆڤایه تی تێدایه و نه بۆ رێزدانان و نه بۆ خۆشه ویستی و نه پاراستنی ماڤی یه كتری به ڵكوو ته نیا شتێكه بۆ بێ تاقه تی . هه ندێ جاریش هاوڕێ ناگرن و راسته و خۆ ده چنه ناو ژیانی هاوبه ش، جا ئه م جار كێشه گه وره كه له وێدا خۆی ده ر ده خا.
شێوازێكی تری په روه رده بوون ئه مه یه: بنه ماڵه كان ئیزن به منداڵه كانیان ده ده ن كـه تـا تـه مه نـی مـێـرمنداڵی بـه یه كه هاوڕێ بـن ولـه كـۆڵانـدا بــكــه ن كه زۆربــه ی یــاریــه كـانـیــان وه ك یـه ك وایـه وهـه مـوو هـه ڵـسووكـه وتـیـان لـه یه ك ده چـن وپێوه ندی یه كی قووڵ له نێوانیاندا دروست ئه بێ و وه ك دوو هاوڕێ دێنه سه ر،به ڵام له پڕدا بنه ماڵه كان لێكیان جیاده كه نه وه وئه م جیا بوونه وه ده بێته هۆی گـرفـت بـۆهه ردوولایان وهه ندێ جاریش تووشی كێشه ی ده روونیان ده كا و دونیایه كی یــه ك ره نگ و وشكیان بۆ دروست ده كا .زۆر جاریش هه ر له سه ر ئه م جیاكردنه وه یه رق له دایك و باوكیش هه ڵده گرن و هه ندێ جـاریـش لـه رقـی بـنـه مـاڵـه بـه تـه واوی ره گه زی به رانبه ریان وێڵ ده كه ن وبه ناچاری رق له وانیش هه ڵده گرن. زۆر جاریش ئه بێته هۆی ئه وه كه هه ر له رقی بنه ماڵه ئه نجار له رێگه یه كی ناشیانه وه پێوه ندی له گه ڵ ره گه زی به رانبه ریان دروست بكه ن و ئه مجاره وایان لێ دێ كه زۆر خراپ و ناشیرین له یه ك تێ بگه ن و دوای ماوه یه كیش به راستی تووشی بێ بڕوایی به یه ك ببن و كاتێ ژیانی هاوبه ش پێك دێـنـن هـه ر لـه وروانـگـه نـاحـه زه وه سه یری هاوسه ره كه یان ده كه ن و دڵپیسی له یه كتر ده كه ن و چكۆله ترین كێشه یان لێ ده بێ به گه وره ترین كێشه ی دونیا و به هیچ شێوازێك ناتوانن چاره سه ری بكه ن. لێره دا ده بێ داب به وه دا بنێین كه ئه م كج و كوڕانه تاوانبار نین، به ڵكو تاوانبار ئه و دایك و باوكان و كۆمه ڵگای ئێمه ن. له وساته وه منداڵ چاوده كاته وه كوڕوكچ لێك جیا كراونه ته وه و هیچكامیان دروشتی ره گه زی به رانبه ری خۆیان ناناسن ، نازانن داخوازیه كانیان چیه وچۆنیان هه ڵسووكه وت له گه ڵدا بكه ن وچۆنیان له گه ڵ دابژین. ره وتی گه وره بوون له نێو دوو دونیای جیاوازدا ده بێته هۆی دروست بوونی هه زاران كێشه ی تر،چۆن كوڕهه رده یهه وێ ئه و ره وته پیاوانه بباته سه ر به سه ر كچه كه دا زاڵ بێ و بیكا به دیلی خۆی، به ڵام زۆر له كچه كان ئیتر نایانه وێ له وێشدا هه ر ژێر ده سته بن ( هه رچه ن زۆر ژنمان هه یه بۆ خۆیان ئه م دیل بوونه یان پێ خۆشه) و به دوای ئازادیدا ده ڕۆن و مافه كانی خۆیان ده ناسن و نایه ڵن له وه زیاتر زۆڵمیان لێ بكرێ، كه ئه م به هیچ جۆر به دڵی پیاوان نیه و شه ڕ وكێشه كه ئاڵۆزتر ده كات.
ئه م كێشه شتێك نیه هه روا ئاسان به لایدا بڕۆین ده بێ له بنه ڕه ته وه چاره سه ری بكه ین و ریشه ی ئه م ره وته ناحه زه له كۆمه ڵگادا وشك بكه ین، نابێ منداڵه كانمان به م شێوه یه په روه رده بكه ین. تا دوا رۆژ ئه وانیش ئه و گرفته یان نه بێ كه ئێمه ئه مڕۆ پێیانه وه ده ناڵین. دایكان و ژنانی ئێمه ده توانن گه وره ترین كار له و بواره دا بكه ن چون ئه ركی په روه رده كرد منداڵ زیاترله سه رشانی دایكه و دایك ده توانێ به هه ر شێوازێك پێی خۆش بێت منداڵه كانی په روه رده بكا.
هیوادارم جوانترین شێواز بۆ په روه رده كردنی منداڵه كانمان هه ڵبژێرین و بتوانین كۆمه ڵگایه كی زێڕینیان بۆ دروست بكه ین.
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 18:7 توسط : ئه ندامانی سوما