تبليغاتX
فیرگه ی زمانی کوردی سوما
فیرگه ی زمانی کوردی سوما
ئه م ماله په ره بو چوونه سه ره وه ی به شی زانستی ولاته که مانه
سه شنبه هجدهم اردیبهشت 1386
تابلۆ (عه تا یه زدانی)

                         تابلۆ

 
تابلۆیێك له كۆچ،له چه ماوه ی حه زوتاسه
 
كزبوونی هه ناسه ی خور
 
بڕوانامه ی قاره مانێك به سه رگابه ردی شاخه وا
 
هه ناسه یێك شل وماندوو
 
به بێ وچان تا ده م كه لی هیواچوونوو...
 
                          گه ڕانه وه ی به بێ ئامانج.
 
كۆڵه ری كه س نه ناسی هیچ نه دیو
 
فرمێسك برسی منداڵی جێژن نه كردوو
 
هاوار بۆباوكی نه هاتوو.
 
ده ستی دڵدار له ده ستی ڕه قیبی جل مار
 
هاتووی هێندێ لاشه خۆرله وپه ڕی شار
 
چپه چپی دراوسێكان
 
سه مای لاوان بۆ له یه ك بوونی كۆتره كان
 
گاڵته ی مامۆستای ڕۆشنبیر شه قه زله له پرسیاری تۆ.
 
هاتووچووی ڕه شه بای فزوول
 
ماڵ ئێوه هات ، لای ئه وان چوو،دوێشه وله ماڵ…
 
پیرێژنێ شه خته له پشت
 
هه مووئاواتی لاویه تی
 
ڕزگار نه بوو
 
تاقمێ سوار هه ڵواسراو به باڵای شار
 
هه وری تاوان بۆخه ڵكی شار
 
هاوار…هاوار
 
هاوار…هاوار
 
           TinyPic image

دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 18:35 توسط : ئه ندامانی سوما
پنجشنبه ششم اردیبهشت 1386
كۆنه شه‌راب(نه شمیل خه یات)

كۆنه شه‌راب

 كۆنه شه‌رابه ، كۆنه شه‌راب

هه‌ر كه‌س دێ و په‌یكێ لێ ئه‌دا

وڕ و كاس پیاڵه‌ به ده‌س ئه‌خولێته‌وه

بۆنی ناوگه‌ڵ ته‌نیا مه‌زه‌ی ئه‌م شه‌رابه‌یه

كه‌رمه‌سی هاوار ئه‌كا

زه‌وی نێر، ئاسمان نێر، شه‌راب نێر، خوا نێر

گۆزه، گۆزه شه‌رابی نێر هاوار له‌ مه‌ی‌خۆری گێل ئه‌كا

پیاڵه سه‌روه‌ره

سه‌زای شكاندن و فڕێ دانی سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنه

منیش ساڵانێ كه‌ر‌مه‌سی ئه‌م شه‌رابه بووم

بێ ئه‌وه‌ی مه‌زه و شه‌رابم چێشتبێ

به‌ڵام، چیتر كۆنه شه‌رابی مێژوو سه‌رخۆشم ناكا

چیتر پیاڵه‌ی زێر و مه‌ی‌گێڕی ئه‌هورایش بزه‌یان چنراوه

مه‌زه نامۆ، شه‌راب نامۆ، هه‌موو باس له‌یه‌ك بۆگه‌ن ئه‌كه‌ن

نه‌بوونم، نه‌بوونم

من ئه‌ژیمه‌وه

ئه‌مجاره‌یان من شه‌راب ئه‌نێم له كۆنه مێشكان

جوان هه‌ڵی ئه‌كۆڵم

پڕی ئه‌كه‌م له گلاره‌ی نامووس و بێ ئابڕوویی خواكانی مێژوو

مه زه، چرپه‌ی شیرین، ژوان، بزه‌ی نیگا، گه‌رمی هه‌ناسه

ئه‌م جاره مه‌ی‌خانه گۆڕی پیره‌كه‌رانه

ئه‌م جاره مه‌یگێڕ خوای نێری خه‌ساوه‌یه

با خه‌ڵاتی ئه‌م جاری له ده‌ست وه‌رگرین

با تێبگه‌ین چی ده‌كا بۆ ئه‌و هه‌موو دڵه‌ مردوه

گه‌ر بێ ده‌نگ دانیشێ

بێ ئابڕووی ئه‌كه‌م

سه‌رپۆشی مه‌راق لاده‌ده‌م

مێژوو بێ ئابڕوو شاكرا ئه‌كه‌م

چیتر ناتوانێ خۆی له كه‌ڵێنی جه‌سته‌ی خوێڕیان حه‌شار دا

ئاشكرای ئه‌م

هه‌تیوه زۆڵی نه‌زانی چۆن په‌لاماری خوا كیژه‌كانی دا

ئاوسی كردن به ده‌یان رۆڵه‌ی بێ داهاتوو

ئاشكرای ئه‌كه‌م

بۆگه‌نی مه‌زه و شه‌رابی سوور قڕی كردبوون، كوێری كردبوون

ئه‌گینا زۆر، زووتر به‌رشه‌قیان ئه‌دا و كیژانیان رزگار ئه‌كرد

ئاشكرای ئه‌كه‌م

شه‌رم و ترس رۆڵه‌ی نه‌ویستراوی ئه‌م كیژه به‌سته‌زمانانه‌ن

با بزانم ئه‌م پیره مه‌یگێڕه چیم لێ ئه‌كا

چیم لێ به‌سه‌ردێنێ

بێ ده‌نگ دائه‌نیشێ یا ئه‌م سووتێنێ


دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 17:20 توسط : ئه ندامانی سوما