قۆزاخه یه ك له خه ون و بۆ نی فیراق ( ئیبراهیم ئیسماعیل پوور)
قۆزاخه یه ك له خه ون و بۆ نی فیراق

مه ڕۆ هاوڕێم
له م قۆزاخه ته ریكه دا
خه ونه كانم
جینگڵی
زامدارێكی ناو پێخه ف و
قه تماخه ی
زامێكی ده م داپچڕاوی
چێشته نگاوێكی
كرمنن
ته نیا به سروه ی سووكی هه ناسه ت
په پووله ی هه ستی قه تیسم
بای باڵ ئه دا و
بۆ شكانێ دێته جۆش
مه ڕۆ هاوڕێم
تۆ شه كه ت و من له پێ كه وتوو
به ره و نه مانه ئه م رێ یه
به لقی بێ گیانی داری گوێ رێوه
چلووره هه ناسه ی بێ خاوه ن و
سه دان ئه وینی سه رما بردووه
مه ڕۆ هاوڕێم
خۆ له ئامێزی زستان خستن
سووتانی هه ناوی ئاگره و
شای لۆغانی تابۆكان
بۆ سه ما كردن له به ر ده م
روخسارێكی دزێودا
پێمل بوونه پێمل بوون
مه ڕۆ هاڕێم
ئه م زستانه
ده یان چله ی گۆپاڵ به ده ستی
چاو شینیشی بێت
به هارێكی گه ش به ڕێوه یه
پیره زریان
چه ند شێتانه
له سه ر جه مسه ری كۆتایی
كورسی زستانا
رۆمانی فیراق ئه نووسێ
وا له حه نجه ره ی
شه ماڵا
له سه ر شوسته ی وه سڵ
جووتێ قومری عاشق سه ما ئه كه ن
له په نجه ره ی
دیوانی پیره ئه وینداره كه ی موكریانه وه
رۆحی شاعێر
ئاوێته ی
چریكه ی ئه هوورایی ماملێ یه و
هه ناسه كه م:
« وه ره وه به شه رتی جاران
رۆژێ سه د جارت فیدا بم»
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 11:44 توسط : ئه ندامانی سوما
دیانا 8(فوئادقامووسی)
دیانا 8
دیانا بۆنی مێشكی كۆن
شه‌ماڵی وڵاتی له ته‌م داپۆشراوه
وڕ و كاسیان كردوین
نه‌خۆشه سه‌ر لێ شێواوه‌كان
***
چ بكه‌ین!؟
هه‌ر كاتژمێرێ كه ده‌ستی له‌رزۆكم ده‌گوشێ و
ده‌ڵێ به هیوای دیسان دیتنه‌وه‌ت
پتر له پێش‌و
هه‌ست ده‌كه‌م، به نوتكی شار
توند توند ده‌ستی داوه‌ته گه‌روم و ده‌یگوشێ
بۆنێكی دزێو
دڵی ئه‌سری گلێنه‌م، بۆ دایكی ته‌وار
نه‌ست و خوستی هه‌یه
ئه‌گینا ده‌مێ ساڵه
شه‌یدام لێ تۆراوه
دیانا، ده‌ستم بگره!
له‌شم له‌رزۆكه و ئۆقره‌ی لێ بڕاوه
مۆسیقای سه‌ر له‌سه‌ر رانی
هه‌ستم ده‌بزوێنێ و ده‌مه‌وێ بنوم
به‌ڵام قاره‌مان بوو به ئه‌نیازی مه‌ته‌رێز و
لێوی ئه‌ردی خوێناوی راموسی!
منیش ئه‌وینداری وام ده‌وێ!
دیانا، ئێمه ئاگری وڵاتی گۆرانی و هه‌ورازین
خاوه‌ن چیا
هه‌موو چیا مڵكی ئێمه‌یه
گه‌ر ببێ ده‌ڕۆمه‌وه و شێتانه ...
شێتانه گۆرانی ژیان ده‌خوێنمه‌وه
پڕ به دڵ، ئاوێته‌ی مێشكی له‌بار ده‌بم و
هه‌ڵیده‌مژم
دیانا
بۆ كوێ بڕۆین؟؟
كام بسته زه‌وی ئه‌وینی تێدایه و
مرۆی تێدا ده‌بینی!؟
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 15:7 توسط : ئه ندامانی سوما
ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور ....هه‌ڵه‌بچه که‌وڵی سواڵی یان شوناس
کورد هه‌میشه مه‌زڵوومییه‌تی خۆی له رێی ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگ‌بڕانه‌وه نیشان داوه که به
درێژایی مێژوو به سه‌ری هاتووه. ده‌بێ مێژوو به دووباره بوونه‌وه و کاره‌ساته‌کان به سه‌د باره
بوونه‌وه ئه‌وه‌یان پێ فێر کرد بێت. کورد دایمه له له‌شی خوێنێکی تازه‌چۆڕاوه و به برینێکی
نوێ‌وه ناڵاندویه‌تی.
تکایه بو خویندنه وه ی ئه م بابه ته له سه ر دریٌژه ی بابه ت دا کلیک که
دریٌژه ی بابه ت
+ ا نوشته شده در ساعت 17:15 توسط : ئه ندامانی سوما

