ئاوات شاعیری نیشتمان په روه ر
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
نیشتمان په روه ریpatriotism))
نیشتمان په روه ری واژه یه كی شیرین و له به ر دڵانه .ئه ویش له به ر واتا و ناوه رۆكی وشه كه یه .ئه م وشه شیرینه له مێژه له سه ر زارانه و زۆر كه س به به مه ست گه لی جیاواز كه ڵكیان لێ وه ر گرتووه .
هێندێك بۆ واتای پڕ به پێستی و هێندێكیش بۆ وه ده ست هێنانی قازانجی خویان ، له ژێر سێبه ری ئه م چه مكه دا تێكۆشانیان بووه .ره نگه هه ر ئه مه بووبێته هۆ كه نه تواندرێ واتاو پێناسه یه كی پڕ به پێستی بۆ داندرێ.
نیشتمان په روه ری له گه ڵ گه ل په ره ستی (nationalism ) جیاوازه . گه ل په ره ستی له گه ڵ رق و بێزاری له گه لانی تر دا ئاوێته یه و ده بێته هۆی ئه وه ی كه مرۆڤ له ناساندن و ته نانه ت ناسینی گه لی خۆشی تووشی پێداهه ڵگوتن و په سندێكی تێكه ڵ به درۆ ببێ. واته ده بێ تاریفی نابه جێ له گه لی خۆی بكات و له به رانبه ردا نا به جێ گه لانی تر سووك و بێ ده سه ڵات نیشان بدات . زۆر جاران گه ل په ره ستی تاڕاده یه ك گه شه ده كات كه گه ل په رپه ره ست زۆر تۆمه تی ناڕه وا ده خاته پاڵ گه لانی تر وبه قۆناغی شۆوینیزم ((chauvinismده گات.
شۆوینیزم به ڕای زۆر له زانایان ده بێته هۆی تێكدانی ئاسایشی گه لان .نیشتمان په روه ری خۆشویستنی گه ل و نیشتمانه له په نا گه لانی تر. به واتایه كی تر نیشتمان په روه ر رێز بۆ هه موو نیشتمان و گه لێك داده نێ.سه ربه ستی و سه ربه رزی گه ل و نیشتمانی خۆی له جیهانێكدا ده وێ ،كه له بن سێبه ری ئاشتی وئاسا یشدا هه موو گه لان وه حه سێن . ویساریۆن بلینسكی ره خنه گری به ناوبانگی سۆڤیه تی پێشو له باره ی نیشتمان په روه رییه وه ده ڵێ: « نیشتمان په روه ریی راسته قینه ،واته :خۆشه ویستی وڵات و هیوادار بوون به وه ی كه له وڵاتدا نه مامی ئامانج وئارمانێكی مرۆڤایه تی ریشه دابوكتێ و بۆ به رهێنانی ئه و نه مامه ،مرۆڤ له راده ی هێزی خۆیدا هاری كار بێت » .
به م شێوه یه ده بینین كه نیشتمان په روه ری له گه ڵ بیری ئینتێر ناسیۆنالیزم (internationalism)دا هیچ دژایه تییه كی نییه.
مرۆڤ ده توانێ وڵات وگه لی خۆی خۆش بووێ و ئه و خۆشه ویستییه نه بێته هۆی بێزاری له وڵاتانی دیكه . كه وابوو هه موو گه لان پێویستییان به مرۆڤی نیشتمان په روه ر هه یه و گه لی كوردیش وه ك هه موو گه لانی تر زۆر شاعیر وزانا و بلیمه تی نیشتمان په روه ری به خۆ یه وه دیوه كه هه میشه جێی شانازی بوون .
ئه وانه ی كه وته و شێعر و بیر و بڕوایان رێ نیشانده ری كۆ مه ڵانی خه ڵك بووه . یه كێك له و نیشتمان په روه ره دڵسۆزانه ، شاعیری خولیای ئاوات و ئازادی مامۆستا سه ید كامیلی ئیمامی یه . له كۆمه ڵگای كورده واریدا شێعر كه ره سه ی هاندان و راپه ڕین بووه و ئه م ئه ركه ئێستاش به روخساری شێعره وه ده بیندرێ.
بۆیه شاعیر ی ده روه ست له م بواره دا زانایانه تێكۆشاوه و شۆڕه سواری مه یدانی رۆشنبیری كورد بووه .
ئاوات به هیوای شین بوونی داری ئازادی ، شه و رۆژی بردۆته سه ر .له وه ی كه به خه ڵفی بڕاوه و كراوه ته پلاری ده ستی نه یاران ، پڕ به قوڕگی زه مان هاواری كردووه وخه ڵكیی وه هۆش هێناوه ته وه . كۆڵنه دان وكار بۆ داهاتوو پیشه ی ئه و زانا دڵسۆزه بووه ،هه ربۆیه نازناوی «ئاوات » ی هه ڵبژاردووه .
ئه وسا ئاواتی ئاوات دێته جێ
شین ده بێ خه ڵفی هیوا جێ به جێ
ئاوات رۆحی ئاوێته ی گه له كه یه تی وخۆی له چه وساوه كان جیا ناكاته وه .باوه ڕی پته وه به هێزی گه له و له ناخی دڵه وه له وانه تووڕه یه كه به هیوای ئه م و ئه و داوێنی خه باتیان به رداوه :
تاكه ی به هومێدی مه ده دێكی ئه م و ئه و بین
دواكه وتووله هه ر خێڵ و له كوێستان و له زه و بین
تا كه ی كه سه ل و ته مبه ڵ و هێند كوشته یی خه و بین
وه ك شه مشه مه كوێره به هه وا عاشقی شه و بین
بیری نیشتمان په روه ری زۆر جار ئاواتی خستۆته نێو ته نگ و چه ڵه مه وه . به جۆرێك كه چه ند جاران به رۆژ و مانگ و ساڵان زیندانی كراوه و ئازار و ئه شكه نجه دراوه . ئه مانه كاری له سه ر هه ستی ئاوات نه كردووه وهه ر وا گه لی بۆ وه ده ست هێنانی ئازادی هانداوه :
سه ر له سه ر رێگه یی ئازادی نه چێ باری له شه
وه كوو گۆ با به ر شه قی ده ن چاكه كوڕ و كاڵی به تین
نیشتمان په روه ری ئاوات له وجێیه دا به لووتگه ده گات كه ئاشتی خوازانه له شه رو ماڵوێرانی خۆ ده دزێته وه وبه بێ قه بووڵ كردنی ژینی سه رشۆڕی و په ستی ، روو له نه یا ر ده كا و ده ڵێ :
لێمان بگه ڕێن تۆخواكه ی تاوێ
بۆ مان وه ده ر خه ن هه تاوێ ساوێ
به ڵام كاتێ ده زانێ نه یار له وه شه ڕانی تر و زاڵم تره ومافی گه ل پێشێل ده كات ، وه كوو كێو له حاستی دا راده وه ستێ و مه ردانه ده ڵێ :
له گه ڵ دوژمن ئیمامی هه ر وه كوو شێری ژیان وابه
له پێش پڕدانیان راوه سته وه ك به وری به یان وابه
مامۆستا ئاوات له مه ڕ خه باتی خۆی به دژی ڕژێمی پاشایه تی له دیوانه كه یدا ئاوا ده نووسێ: «ره نگه دۆسته كانم بزانن كه له سه ره تای ژیانمه وه به ده ست و قه ڵه م ونووسین وگوتن وچه ك دژی شا و رژێمه كه ی كارم كرد ....»
ئاواتی خولیای ئازادی وسه ر به ستی كاتێ رووخانی رژێمی شا ده بینێ و له شۆڕشی گه لانی ئێراندا به شداره ، سه د به هار به قوربانی رێبه ندان ده كات وبه هاری گه ل له ئازادی وسه ربه خۆییدا ده بینێ:
سه د به هار ئێسته به قوربانی چله ی زستانه
رۆژی ئازادی هه ڵات كاتی له خه و هه ستانه
ئاوات وه ك هه ر زانایه كی رووناكبیر ، باوه ڕی پته وی به هێزی رۆشنبیر و قه ڵه م به ده ست هه یه.تێگه یشتوویی و له مه به ست رامان به بنچینه ی خه بات وتێكۆشان ده زانێ و پێی وایه كه به هێزی قه ڵه م ده توانین شڕه ی گه ل له قوڕی نه گبه ت وچاڵای سته م ده ربێنین:
كێیه وه ك تۆ له مه به ست رامێنێ
بیر وباوه ڕ به گه لی بنوێنێ
كێیه وه ك تۆ به بیر و ڕابێ
مافی كوردان به قه ڵه م بستێنێ
مامۆستا به پێی غه زه له پڕله هه سته كانی ، له گه ڵ بولبولدا هه موو به یانییه ك شینی گێڕاوه و دڵی پڕ له غه می سات به سات بۆ وڵات گڵپه و گڕی تێدابووه وته نیا هاوتای خۆی له ئه وین و خۆشه ویستیدا بولبول زانیوه و نهێنی كاری خۆی و بولبول به و جۆره باس ده كا:
ئه و بۆ هێلانه ی رووخاو وچۆڵی
هۆنه ر بۆ هۆزو گه لی كڵۆڵی
له حاست داگیر كه رێك كه وه ك راوچییه كی بێ به ش له به زه یی و ته یار به هێزی دڵره قی ، ئاوات خۆی به خاوه ن كه رامه ت و ده سه ڵات ده زانێ و قه ت پێی ره وا نیه كه راوچی ده ست له كارو باری كوێستان وه ردا :
خاوه نی ئه م كێو و كه ژه هه ر كه وه
نه زم و نیزامی كه ژ و كێو هه ر به وه
................................................
خاوه نی ئه م خاسه كه وه ش هه ر ده ڵێ
راوچی ده بێ له م كه ژ و كێوه هه ڵێ
نه ورۆز له شیعری ئاواتیشدا مه زهه ری ئازادی و گڵپه و راپه ڕینه .به گڕ و تیشكی ئاگری نه ورۆز ژین ده خوڵقێنێ و پڕشنگی ئاگر به هه وێنی ژین ده زانێ . چاوه رێی هاتنی به هاری ئازادییه . هات له ژینی نوێ و شۆڕشی به هاردا ده بینێ .خوازیاری ئاڵ و گۆڕی بنه ڕه تییه .
به هاره و شنه ی مایه ی ژیانه
به شنه ی ژیاوه ئه م نیشتمانه
به هار هێنه ری موژده ی خه باته
لابه ری مه ینه ت هێنه ری هاته
تێكۆشان بۆ رزگاری و سه ربه خۆ بوون ، بۆ پێشكه وتنی مرۆڤ ، بۆ زانیاری وسووتاندنی ریشه ی نه زانی، بۆ سه قام گیر بوونی ئاشتی ،بۆ ناسینی پله ی به رزی مرۆڤ و بۆ وه ده ست هێنانی كه سایه تی به ته واو مانا هه ر له ئارادایه .زانایان و تێكۆشه ران له و رێیه دا سه ریان نایه وه و ئاواتی مه زنیش ده گه ڵ ئه و كاروانه كه وت ووێڕای چه شتنی چه رمه سه ری و دیتنی ساردی و سه ختی رۆژگار چوه دڵی ساف و بێ خه وشی گه له وه . ئاوات ده زانێ كه گه ل هه رگیز مرۆڤه مه زنه كانی خۆی له یاد ناكات و هه ركه س له رێی ئازادیدا سه ری نابێته وه بۆ هه میشه زیندووه .
كامیل ئه وه تۆ و به هاری شادی
بانه مری و نه ڕۆی به نامرادی
دڵی ئاوات كانگای هیوا و ئاواته ،هه ر بۆیه له زۆر به ی شیعره كانیدا به ئاشكرا و به ره مز و رازه وه له ئاواته كانی ئه دوێ و هه ر به ئاواته وه ده مێنێ تا باغی هیوا به ر دێنێ.
دوو شیعری بڵاو نه كراوه ی مامۆستا ئاوات :
باغی هیوا
كێیه وه ك تۆ له مه به ست ڕامێنێ
بیر و باوه ڕ به گه لی بنوێنێ
له قوڕی نه گبه ت وچاڵاوی سته م
شڕه كه ی خۆیی وگه لی ده ربێنێ
كێیه وه ك تۆ به بیرو ڕابێ
مافی كوردان به قه ڵه م بستێنێ
دڵی من ئاوێنه یه رۆح وگیان
جاروبار دیمه نی تۆ ده نوێنێ
وه ره وه بۆ وه ته نی كوێستانت
چ ده كه ی تۆ له هه وای گه رمێنێ
بۆ ئه وه ی تۆزی نه بێ رێگاكه ت
چاو ده كا تك تكه ئاو پڕژێنێ
بۆ سڵاوێكی له هاورێكانت
نامه به ر كۆتره هه ڵه فڕێنێ
كوڕی كورد وه كوو خۆی ماوه ته وه
تۆوی مه یلت له وڵات ده ڕوێنێ
وه ره گیانه هه واخوازت زۆرن
یه ك له وان هۆنه ره بۆت ده خوێنێ
بولبولی باغته ئاواتی پیر
هه ر به ئاواته وه ده چریكێنێ
هه ر به ئاواته وه ماوم قوربان
تاوه كوو باغی هیوا به ردێنێ
خاسه كه و
خاسه كه وێ له به نده نێ
دیتم خۆش خۆش پێده كه نێ
به كێ؟به چی؟ به من و به تۆ
به ژینی وا بێ تان وپۆ
ده ی گوت ئێوه له گه رمێنن
له كوێستان ڕا به ده خوێنن
لام وایه من به بیرو ڕام
گه رمێن و كوێستانێ گه ڕام
نه مدی كه س به ته نیا سه ركه وێ
یا به دڵێكی خۆش وه ركه وێ
هه ركه س به ته نیا مایه وه
داویان له رێگا نایه وه
به ده ندووك پێوه بوو وه ك كه و
رۆژی رووناكی بوو به شه و
گوێ له ئامۆژگاریم بگرن
نه ك بكه ونه داوی ،بمرن
یه كێ لێره یه كێ له وێ
یه ك كه ونه وه له منو كه وێ
به س به ش به ش و لێك پساو بن
به س بێ بیر و به ش خوراو بن
ده ستێك ته نیا ده نگی نایه
منداڵێك بۆی ناكرێ كایه
به دوو ده ست چه پڵه لێ ده درێ
به دوو منداڵ گه مه ده كرێ
سه رچاوه كان
1) دیوانی ئاوات –چاپی یه كه م 1365هه تاوی
2) هێندێك ده ست نووسی مامۆستا ئاوات(شیعری بڵاو نه كراوه )
3) ئه – ته به ری-چند مساله ی اجتماعی